شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیتاڵی ئاشكرایكرد، بۆفۆن‌و ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتنی كۆتایی، بڕیاره له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌و یاریزانه ئیاڵییه ڕوبكاته پاریس سانجێرمان.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی گازیتا دیلۆ سپۆرت-ی ئیتاڵی، ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ جیانلویجی بوفۆنی گۆڵچی یانه‌ی یۆڤاتتۆس، بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆ یانه پاریسییه‌كه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه ئیتاڵییه، پێده‌چێت له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا گرێبه‌سته‌كه‌ی بوفۆن‌و پاریس سانجێرمان ئاشكرابكرێت.
له‌باره‌ی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بوفۆنه‌وه ڕۆژنامه‌كه ئاشكرایكردوه، بوفۆن بۆ دوو وه‌رز له‌یانه‌ی پاریسییه‌كه ده‌مێنێته‌وه.
ڕ . ج