شارپرێس:
تێرێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاشكرایكرد، حكومه‌ته‌كه‌ی پلانی هه‌یه شۆڕشی ته‌ندروستی له‌به‌ریتانیا ڕابگه‌یه‌نێت، كه پێشوه‌خته كه‌سێك له‌ئه‌گه‌ری توشبوونی به‌شێرپه‌نجه ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
تێرێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی شۆڕشێك له‌بواری خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كات، كه بریتییه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشمه‌ندیی ده‌ستكرد له‌نێو سیستمی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی نیشتمانیی.
به‌وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا ده‌بێت هۆی ڕێگریكردن له‌مردنی پێشوه‌خته‌ی 22 هه‌زار كه‌س له‌ساڵێكدا به‌هۆی جۆره جیاوازه‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه.
هاوكات له‌و سیستمه هۆشمه‌ندی ده‌ستكرددا زانیاریی‌و خووه‌كانی كه‌سه‌كان وه‌رده‌گیرێن، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی نمونه‌یه‌ك له‌پێكهاته‌ی بایۆلۆژی، پاشان پشكنینه‌كان ده‌یسه‌لمێنن ئه‌و كه‌سه ئاخۆ له‌داهاتوودا توشی شێرپه‌نجه ده‌بێت یاخود نا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ناوه‌ڕۆكی ئه‌و شۆڕشه پزیشكییه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌وشێوه‌یه وه‌سفكرد، كه به‌شێكی كاركردنه‌كه‌ی له‌سه‌ر پشكنینی پێشوه‌خته‌یه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ساڵی 2033 ئه‌و شۆڕشه ده‌ستپێبكات.
ڕ . ج