پزیشکانی یانەی بارسا جۆری پێكانەكەی عوسمان دیمبلێیان ئاشكرا كرد

وەرزش

22/05/2018‌ 396 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لەبەیانێكی فەرمیدا جۆری پێكانەكەی عوسمان دیمبلێی فەرەنسی و یاریزانی یانەكەی ئاشكرا كرد.

ڕۆژی سێ‌شەممە پزیشکانی یانەی بەرشلۆنە ڕایانگەیاندوە "پێكانەكەی دیمبلێ لەپاژنەی پێیدایەو بۆ بەشداریكردنی لەمۆندیال، پێویستی بەچاودێری و بەدواداچونی وردی پزیشكی هەیە".

هاوکات رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەی بەوەداوە "دیمبلێ بۆ ماوەی 2 تا 4 هەفتە لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە، بەڵام بۆ بەشداریكردن لەمۆندیالی روسیا ئامادە دەبێت".


ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دیمبلێ لەیاری رابردووی یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر یانەی ریاڵ سۆسیداد، لەكۆتا هەفتەی خولی ئیسپانیادا دووچاری پێكان بوو.


هـ ـ ر