شاپرێس:
میدیایەکی ئیسپانی ڕایدەگەێنیت "ئەتلەتیکۆ
مەدرید گریزمانى رازیکردووە لە یانەکەدا بمێنێتەوە و لەبەرامبەردا موچەى ساڵانەکەى
بۆ ٢٥ ملیۆن یۆرۆ زیاددەکات".
ڕۆژی سیشەممە رادیۆى
کادینا سێرى ئیسپانى ڕایگەیاندوە "دێگۆ سیمیۆنى راهێنەر و سەرۆکى جێبەجێکار و
بەڕێوەبەرى وەرزشى یانەکە لە ماڵى ئەنتوان گریزمانى هێرشبەرى یانەکەیان
کۆبوونەتەوە و یاریزانەکەیان رازیکردووە گرێبەستەکەى نوێبکاتەوە".
رادیۆى کادینا سێری ئاماژەی بەوەشداوە
"ئەتلەتیکۆ بە سەرجەم داواکاریە مادییەکانى گریزمان رازیبووە، کە ئەویش
زیادکردنى موچەى ساڵانەکەیەتى بۆ ٢٥ ملیۆن یۆرۆ بەبێ هیچ باجێک".
هـ ـ ر