شارپرێس:
لیۆنێل میسى گەڕایەوە ئەرجەنتین و پەیوەندى
بە راهێنانەکانى هەڵبژاردەى تۆپى پێى وڵاتەکەیەوە کردەوە.
ڕۆژی سێشەممە بە ئامادەبوونى ١٦ یاریزان
مەشق و راهێنانەکانى هەڵبژاردەى ئەرجەنتین وەک ئامادەکارى بۆ مۆندیالى ٢٠١٨ى روسیا
بەردەوامە و لیۆنێل میسیش پاش گەیشتنى بە بۆینس ئایرسى پایتەختى ئەرجەنتین،
پەیوەندى بە هەڵبژاردەکەوە کردووە.
لە هەفتەى رابردووەوە،
هەڵبژاردەى تانگۆ دەستى بە ئامادەکاریەکانى کردووە و دووشەممەى رابردووش خۆرخى
سامپاوڵى پێکهاتەى کۆتایى ٢٣ یاریزانى هەڵبژاردەکەى بۆ مۆندیال راگەیاند.
ئەرجەنتین لە کۆمەڵەى
چوارەمى مۆندیالدایە و هەریەکە لە هەڵبژاردەکان ئایسلەندا وکرواتیا و نایجیریاى
لەگەڵدایە، کە بڕیارە پاڵەوانێتییەکە لە ١٤ى مانگى داهاتوو دەستپێبکات.
هـ ـ ر