زەیدان شەڕی بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەكان دەكات

وەرزش

23/05/2018‌ 169 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید شەڕی بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ یانەكەی دەكات.

زەیدان لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، هەموو هەوڵێك دەدەین، بۆ ئەوەی لەیاری بەرانبەر یانەی لیڤەرپوڵ بردنەوە تۆماربكەین، تەنانەت بۆ ئەوە شەڕ دەكەین.

راهێنەرە فەرەنسییەكە راشیگەیاند، ئامادەكاری تەواویان كردووەو ئێستا ئامادەن بۆ ئەوەی رووبەڕووی لیڤەرپوڵ ببنەوەو یارییەكەش بەرنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو لەیاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ‌و ریاڵ مەدرید رووبەڕووی یەك ببنەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە