یەختەكەی سەدام حوسێن دەكرێت بەئۆتێلێكی گەشتیاری

عیراق

23/05/2018‌ 1945 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی عێراق بڕیاریدا یەختەكەی سەدام حوسێنی سەرۆكی پێشووتری وڵات بگۆڕێت، بۆ ئۆتێلێكی گەشتیاری.

ئەو یەختە پێشتر ناوی "نسیم البصرە"، كە كاتی خۆی لەسەردەمی سەدام حوسێن لەسەر داوای خۆی لەلایەن وڵاتی دانیمارك دروستكرابوو.

یەختەكە تایبەتمەندی زۆری هەیەو بەشێوەیەكی زۆر پێشكەوتوو دروستكراوەو بڕیارە لەناوچە كەناراوییەكانی بەسرە وەك ئۆتێلێكی گەشتیاری بەكاربهێنرێت، بۆ ئەوەی گەشتیاران سەردانی بكەن.

درێژی یەختەكە 82 مەترەو لەساڵی 1981 دروستكراوەو لەدوای رووخانی رژێمەكەی سەدام حوسێن لەساڵی 2003 كەوتە دەست حكومەتی نوێی ئەو وڵاتە.

هـ ـ ح