بەهۆی ژینگەوە مەترسی لەسەر ناوبانگی "تاج محەل" دروستدەبێت

جیهان

23/05/2018‌ 705 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رەنگە سپییەكەی ناوچەی بەناوبانگی "تاج محەل" لەهندستان بەتەواوی گۆڕاوە، ئەوەش بەمەترسی دەزانرێت بۆ سەر ناوبانگەكەی.

رەنگی بینای "تاج محەل" بەهۆی ژینگەوە لەسپییەوە گۆڕاوە بۆ زەرد، یان قاوەیی، كە ئەو بینایە یەكێكە لەناوچە گەشتیارییە بەناوبانگەكانی جیهان.

گۆڕانی ژینگە پەیوەندی بەكەشوهەوای هیندستانەوە هەیە، كە بەم دوایانە گۆڕانكارییەكی زۆری بەسەردا هاتووەو ئەگەر هەیە زیانی زۆر بەناوبانگی تاج محەل بگەیەنێت.

هەرچەندە ئێستا مەترسی لەسەر ناوبانگی تاج محەل دروستبووە، حكومەتی هندستان، كە ساڵانە لەو ناوچە گەشتیارییە داهاتێكی زۆری دەست دەكەوێت، هیچ رێكارێكی نەگرتووەتە بەر.

هـ ـ ح

بەپەلە