ڤیدیۆ.. شاجوانی ئەمریكا بۆ ساڵی 2018 هەڵبژێرا

جیهان

23/05/2018‌ 792 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سارە رۆز سامرزی تەمەن 23 بووە شاجوانی ئەمریكا بۆ ساڵی 2018.

سارە رۆز سامرز لەویلایەتی نبراسكا بەشداری كێبڕكێی دیاریكردنی شاجوانی ئەمریكای كردو توانی نازناوەكە بۆ ئەمساڵ وەربگرێت.

سارە رۆز سامرز مامۆستایە لەقوتابخانەی بیلاتیسە، كە قوتابخانەیەكی تایبەتەو لەسەر ئاستی ئەمریكا ناوبانگێكی زۆری هەیە.

سارە زانكۆی تەكساسی مەسیحی تەواو كردووەو لەبواری گەشەپێدان بەتواناكانی منداڵ كاری كردووە، كە ئەوەش گرنگییەكی زۆری هەبووە بۆ وەرگرتنی نازناوی شاجوانی.

هـ ـ ح

بەپەلە