نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بۆ سەروو 79 دۆلار بەرزدەبێتەوە

جیهان

23/05/2018‌ 361 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بۆ سەروو 79 دۆلار بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی هەڵوێستە نوێیەكەی رێكخراوی ئۆپیك لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەم.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی هەر بەرمیلێكی بە 79.53 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش دوای بەرزبوونەوەی نرخەكەی بەرێژەی 35 سەنت.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ هەر بەرمیلێكی بە 72.18 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، رێكخراوی ئۆپیك لەدوا هەڵوێستدا رایگەیاند، بەردەوامدەبێت لەهەوڵەكانی بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی، بۆ ئەوەی نرخی نەوت بە بەرزی بهێڵێتەوە.

هـ ـ ح