رۆناڵدۆ چارەنووسی خۆی لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئاشكرادەكات

وەرزش

23/05/2018‌ 215 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، چارەنووسی خۆی لەگەڵ یانە مەدریدییەكە ئاشكراكرد.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە بەرنامەی هەیە لەتەمەنی 41 ساڵی كۆتایی بەژیانی وەرزشی خۆی بهێنێت، ئەوەش لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ راشیگەیاند، كە ئێستا تەمەنی 33 ساڵەو لەگەڵ ریاڵ مەدرید لەدۆخێكی باشەو كاریش دەكات لەسەر ئەو دۆخەی بمێنێتەوە.

لەبارەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ فلۆرنتینیۆ پێرێزی سەرۆكی ریاڵ مەدرید، یاریزانە پرتوگالییەكە رایگەیاند، پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوان ئەو سەرۆكی یانەكە هەیەو رێزی زۆری یەكتری دەگرن.

هـ ـ ح