مۆندیال بۆ هازارد یەكلاكەرەوە دەبێت

وەرزش

23/05/2018‌ 170 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یارییەكانی مۆندیال بۆ ئیدن هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەی چیڵسی یەكلاكەرەوە دەبێت، بەوەی روو دەكاتە ریاڵ مەدرید یان نا.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، یانەی ریاڵ مەدرید بەرنامەی هەیە لەیارییەكانی مۆندیالی روسیا لەهاوینی داهاتوو چاودێرییەكی وردی ئیدن هازارد بكات.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، چاودێرییەكەی ریاڵ مەدرید بۆ هازارد بۆ ئەوە دەبێت، بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی لەبارەی كڕینی بدات.

ماوەی دوو ساڵە یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵی كڕینی ئیدن هازارد دەدات، كە رەنگە یانە مەدریدییەكە ئەو یاریزانە بكرێت.

هـ ـ ح