شارپرێس:
ئۆنای ئێمیری ئیسپانیو راهێنەری پێشووی یانەی پاریس سان جێرمان، دەبێتە راهێنەری نوێی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی.
میدیاكانی ئینگلتەرا بڵاویانكردەوە، دوای ئەوەی ئۆنای ئێمری لەپۆستی راهێنەرایەتی یانەی پاریس سان جێرمان دوورخراوەتەوە، یانەی ئارسیناڵ گفتوگۆی لەگەڵ ئەو راهێنەرە كردووە.
میدیاكان بڵاویشیانكردەوە، كە ئۆنای ئێمریو یانەی ئارسیناڵ گەیشتوون بەرێككەوتنو گرێبەستی نێوانیشیان واژووكردووە، تەنیا ئەوە ماوە بەفەرمی ئەو گرێبەستە رابگەیەنرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، یانەی پاریس سان جێرمان بەهۆی ئەوەی ئێمری نەیتوانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ یانەكەی بەرێتەوە لەهەفتەی رابردوو بەفەرمی لەپۆستەكەی دووخرایەوەو تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی لەشوێنی دانا.
هـ ـ ح