مەسعود بارزانی سەردانی بەغدا دەكات
شاندەكەی پارتی ئامادەكاری بۆ سەردانەكە دەكەن

عیراق

23/05/2018‌ 4061 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات،  شاندەكەی پارتی-یش لەو شارە ئامادەكاری بۆ سەردانەكە دەكەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەست شارپرێس كەوتووە، بەم نزیكانە مەسعود بارزانی سەردانی شاری بەغدا دەكات، ئەوەش بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان.

هەر بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس، ئەو شاندەی پارتی دوو رۆژە لەشاری بەغدا ئامادەكاری بۆ ئەو سەردانە دەكەن، كە دوای گەڕانەوەیان بۆ هەرێم وادەی سەردانەكەی بارزانی رادەگەیەنرێت.

سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغدا لەكاتێكدایە، كە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەركەوتووەو ئێستا لایەنەكان گفتوگۆ دەكەن، بۆ ئەوەی حكومەتی داهاتووی عێراق پێكبهێنن، كە پارتی دەیەوێت بەشێك بێت لەو حكومەتە.

هـ ـ ح