هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی هەڵبژاردەی بەرازیل دەگات

وەرزش

23/05/2018‌ 276 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەواڵی خۆش بەتیمی هونەری هەڵبژاردەی بەرازیل دەگات و ئامادەباشی نێیمار داسیلڤا بۆ مۆندیال رادەگەیەنرێت.

ئیدۆ گاسپەری رێكخەری هەڵبژاردەی بەرازیل لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەگەڵ پزیشكەكان و راهێنەری توانای جەستەیی هەڵبژاردەكەیدا قسەی كردووەو هەواڵی زۆرباشیان لەسەر نێیمار پێ راگەیاندووە.

رێكخەری کارەکانی هەڵبژاردەی بەرازیل ڕایگەیاندوە " بەدڵنیاییەوە نێیمار بۆ یەكەم یاریی بەرازیل لەمۆندیالی روسیادا لە لوتكەی ئامادەباشیدا دەبێت و بەشداری دەكات".

ئەو لێدوانە لەكاتێكدایە رۆژی 17ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردەی بەرازیل یەكەم یاری خۆی لەمۆندیالدا ئەنجام دەدات و روبەروی هەڵبژاردەی سویسرا دەبێتەوە.

بڕیاریشە لە رۆژی 10ی حوزەیرانەوە هەڵبژاردەی بەرازیل ئامادەكارییەكانی بۆ مۆندیالی روسیا بەروبەروبونەوەی نەمسا كۆتایی پێکبهێنێت.

هـ ـ ر