هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گۆڵچی سەرەکی تیمەکەی لەدەستدا

وەرزش

23/05/2018‌ 181 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێرجیۆ رۆمیرۆ بەهۆى پێکانەوە لە پێکهاتەى ئەرجەنتین بۆ مۆندیال دوورخرایەوە و جێگەکەى بە ناهول گویزمان پڕکرایەوە.

خۆرخى سامپاوڵى راهێنەرى ئەرجەنتین ناهول گویزمانى گۆڵچى یانەى تیگریسى مەکسیکى بۆ ریزى هەڵبژاردەى وڵاتەکەى بۆ مۆندیالى ٢٠١٨ى روسیا بانگهێشتکرد، دواى ئەوەى سێرجیۆ رۆمیرۆى گۆڵچى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى بەهۆى پێکانەوە لە پێکهاتەکە دوورخرایەوە.

یەکێتى تۆپى پێى ئەرجەنتین رایگەیاندوە " رۆمیرۆ کە چاوەڕوان دەکرا گۆڵچى سەرەکى هەڵبژاردەکە بێت لە مۆندیالدا، پێویستى بە نەشتەرگرى هەیە بۆ پێکانەکەى، کە لە ئەژنۆى راستیدایە".

ناهول گویزمانى ٣٢ ساڵ، پێشتر شەش جار بانگهێشتى ریزى هەڵبژاردەى تانگۆ کراوە، بەڵام تەنیا لە یەک یاریدا بەشداریکردووە، کە ئەویش لە هاوینى رابردوودا بوو بەرامبەر سەنگافورە، کە ئەرجەنتین بە شەش گۆڵى بێ بەرامبەر براوەبوو.
هـ ـ ر