کۆنتی دەیەوێت ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوربکەوێتەوە

وەرزش

23/05/2018‌ 156 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنتۆنیۆ کۆنتى دەیەوێت بۆ ماوەیەکى زۆر پشوو وەربگرێت، گەر لە پۆستى راهێنەرایەتى یانەى چێڵسى دوورخرایەوە.


ڕۆژی چوارشەممە رۆژنامەى تیلیگرافى بەریتانى ڕایگەیاندوە "ئەنتۆنیۆ کۆنتى ئیتاڵى راهێنەرى چێڵسى ئینگلیزى گەر یاریگاى ستامفۆرد بریج بەجێبهێڵێت، راستەوخۆ پەیوەندى بە یانەیەکى ترەوە ناکات و پیلانى هەیە بۆ ماوەیەکى درێژ پشوو وەربگرێت".


ڕۆژنامەی تێلێگراف ئاماژەی بەوەداوە "کۆنتى دەیەوێت هاوشێوەى پلانەکانى پیپ گواردیۆلا و لویس ئینریکى ئیسپانى بکات، کە ئەمانیش دواى بەجێهێشتنى برشەلۆنە ساڵێک لە کارى راهێنان دوورکەوتنەوە".

هـ ـ ر