شارپرێس:
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی داواده‌كات هه‌ردوو یانه‌ی ئینگلیزی لیڤه‌رپوڵ‌و ئارسیناڵ گواستنه‌وه‌ی عوسمان دێمبڵی یاریزانی به‌رشه‌لۆنه بۆ یه‌كێك له‌و دوو یانه‌یه له‌بیركه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، ئێرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڕه‌تیكردوه‌ته‌وه هاوینی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌رداری عوسمان دێمبڵی یاریزانی یانه‌كه‌ی ببێت.
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو پێویستی به‌دێمبڵی ده‌بێت.
هاوینی ڕابردوو عوسمان دێمبڵی له‌یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند به‌به‌های 150 ملیۆن یۆرۆ ڕویكرده یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه.
ڕ . ج