شارپرێس:
یاریزانێكی پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ئاشكرایكرد، پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد هه‌ر له‌و یانه‌یه ده‌مێنێته‌وه‌و ڕیزی شه‌یتانه سوره‌كان جێناهێڵێت.
مایكڵ كاریك یاریزانی پێشووی مانچسته‌ر یونایتد له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕه‌تیكرده‌وه پۆڵ پۆگبا ڕیزی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد جێبهێڵێت، به‌ڵكو بۆ وه‌رزی داهاتووش له‌و یانه‌یه ده‌مێنێته‌وه.
پێشتر سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، به‌هۆی په‌یوه‌ندییه خراپه‌كه‌ی پۆگبا له‌گه‌ڵ جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتد، پێده‌چێت هاوینی ئه‌مساڵ ئه‌و یاریزانه ڕیزی یانه‌ی شه‌یتانه سوره‌كان جێبهێڵێت.
به‌ڵام مایكڵ كاریك جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، "پۆگبا ئاینده‌ی له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتددایه، ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌نی كه‌مه هێشتا، بۆیه به‌لای ئێمه‌وه یاریزانێكی گرنگ‌و گه‌وره‌یه".
ڕ . ج