شارپرێس:
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ئاشكرایكرد، بڕیاری مانه‌وه‌ی یان جێهێشتنی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ته‌نها له‌ده‌ستی خۆیدا نیه.
له‌میانی پرسیارێكی ڕۆژنامه‌ی ماركا-ی ئیسپانی له‌كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كه ئایا ڕاسته بڕیاریداوه تا ته‌مه‌نی 41 ساڵیی یاریی بۆ ریاڵ مه‌درید بكات، ڕۆناڵدۆش له‌وه‌ڵامدا ڕایگه‌یاند، "له‌ڕوی بایۆلۆژییه‌وه ته‌مه‌نی من ئێستا 23 ساڵه".
به‌وته‌ی ڕۆناڵدۆ، ئه‌و ئێستا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا دڵخۆشه‌و بیر له‌ئه‌نجامدانی یاریی كۆتایی له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ی ئاینده‌ی یاریكردنی له‌ڕیاڵ مه‌درید ڕۆناڵدۆ ڕایگه‌یاند، مانه‌وه‌ی یان جێهێشتنی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ته‌نها له‌ده‌ستی خۆیدا نیه، به‌ڵكو خێزانه‌كه‌یشی به‌شێكن له‌و بڕیاره.
ڕ . ج