شارپرێس:
سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئاشكرایكرد، تا مانگی ته‌مموز ئاماده نییه له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی گریزمان بۆ یانه‌كه‌ی قسه بكات.
جۆزێب بارتۆمیۆ سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا باسی له‌گواستنه‌وه‌ی ئه‌نتوان گریزمانی یاریزانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بۆ یانه‌كه‌ی كرد‌و ڕایگه‌یاند، تا مانگی ته‌مموز ئاماده‌نیه له‌وباره‌یه‌وه قسه بكات، ئه‌وه‌ش وه‌ك ڕێزێك بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ی كه هێشتا ئه‌و یاریزانه یاریی بۆده‌كات.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، به‌ده‌ر له‌گریزمان ئه‌و له‌باره‌ی هیچ یاریزانێكی دیكه‌وه تا وه‌رزی هاوینه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان گفتوگۆ ناكات.
جۆزێب بارتۆمیۆ جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ی، وه‌رزی داهاتوو بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه وه‌رزێكی گرنگ و پڕ ده‌ستكه‌وت ده‌بێت.
ڕ . ج