شارپرێس:
سێرجیۆ ڕامۆسی به‌رگریكاری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕایگه‌یاند، هه‌ركاتێك ئاره‌زووی له‌یاریكردن بۆ ڕیاڵ مه‌درید نه‌مێنێت، ڕاسته‌وخۆ واز له‌و یانه‌یه ده‌هێنێت.
سێرجیۆ ڕامۆسی به‌رگریكاری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ده‌مه‌وێت له‌ڕیاڵ مه‌درید واز له‌یاریكردن بهێنم‌و نامه‌وێت پاش ئێره یاریی بۆ هیچ یانه‌یه‌كی دیكه بكه‌م".
به‌رگریكاره‌كه‌ی ڕیاڵ مه‌درید جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، هه‌ركاتێك ئاره‌زووی له‌یاریكردن بۆ ڕیاڵ مه‌درید نه‌مێنێت، ڕاسته‌وخۆ واز له‌و یانه‌یه ده‌هێنێت.
له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌یمار داسێلڤای به‌رازیلی بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، سێرجیۆ ڕامۆس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ده‌رگای یانه‌كه‌ی هه‌میشه بۆ یاریزانانی باش كراوه‌یه.
ڕ . ج