ئێنێستا چارەنووسی خۆی ئاشكراكرد

وەرزش

24/05/2018‌ 319 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندرێس ئێنێستای ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، چارەنووسی خۆی لەدوای یانە كەتەلۆنییەكە ئاشكراكرد.

ئەندرێس ئێنێستا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، لەدوای یانەی بەرشەلۆنە روو لەیانەی فیسیل كوبی ژاپۆتی دەكات، ئەوەش لەهاوینی داهاتوو.

یانەی فیسیل كوبی لەلایەن هێرۆشی میكیتانی خاوەنداری دەكرێت، كە بەرێوەبەری كۆمپانیای راكوتینی تایبەت بەئامێرە ئەلیكترۆنییەكانە، كۆمپانیاكەش سپۆنسەری سەرەكی یانەی بەرشەلۆنەیە.

ئێنێستا لەو بارەوە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر"، وێنەیەكی لەگەڵ بمیكیتانی بڵاوكردووەتەوەو لەسەری نووسیوە "لەگەڵ هاوڕێی خۆشەویستم بۆ ماڵە نوێیەكەم".

ئەندرێس ئێنێستا لەماوەی رابردوو لەدوای 22 ساڵ لەیاریكردن بۆ تیپە جیاوازەكانی بەرشەلۆنە رایگەیاند، ئەم هاوینە لەیانە كەتەلۆنییەكە دەڕوات.

هـ ـ ح