كاپتنە نوێیەكەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا تەحەدای هەموان دەكات

وەرزش

24/05/2018‌ 195 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاری كینی ئینگلیزی‌و یاریزانی یانەی تۆتنهام، كە بەم دوایانە ئیشارەی كاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای وەرگرت، تەجەدای هەمووانی كرد.

هاری كین بۆ یارییەكانی مۆندیال بووەتە كاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەراو رایگەیاند، ئەوان وەك هەڵبژاردەی ئینگلتەرا تەحەدای هەمووان دەكەن، بۆ ئەوەی نازناوی مۆندیال بەرنەوە.

ئەو یاریزانەی ئینگلتەرا راشیگەیاند، كە راستە ئێمە پاڵێوراو نین بۆ بردنەوەی نازناوەكە، بەڵام هەموو هەوڵێك دەدەین ركابەری هەمووان بۆ بردنەوەی نازناوی مۆندیال بكەین.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەیارییەكانی مۆندیال لەكۆمەڵەی حەوتەم یاری دەكات، ئەوەش بەرانبەر هەڵبژاردەكانی بەلجیكا، پەنماو تونس.

هـ ـ ح