میشێل ئۆباما باس لەكێشەكانی لەزانكۆ دەكات

هەمەڕەنگ

24/05/2018‌ 321 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میشێل ئۆبامای هاوسەری سەرۆكی پێشووی ئەمریكا باراك ئۆباما، رایگەیاند لەزانكۆ تووشی چەندین كێشەی گەورە بووە لەكاتی خوێندنی.

میشێل ئۆباما لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی رەش پێست بووە لەزانكۆ تووشی ئەو كێشە زۆرانە بووە، 

هاوسەرەكەی ئۆباما لەزانكۆی برینستۆنی ئەمریكا خوێندوویەتی ‌و ئەوەشی راگەیاندووە، كە ئەو كێشانە رێگری زۆریان لێكردووە لەبواری خوێندن.

هەروەها ئەوەی راگەیاندووە، لەگەڵ ئەو كێشانەش كۆڵی نەداوەو لەخوێندن سەركەوتوو بووە، بەشێوەیەك لەیەكەمەكانی ئاستی زانكۆ بووە.

هـ ـ ح

بەپەلە