رۆناڵدۆ نایەوێت بە محەمەد سەلاح بەراورد بكرێت

وەرزش

24/05/2018‌ 201 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید نایەوێت محەمەد سەلاحی میسری‌و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی پێ بەراورد بكرێت.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، هیچ هاوشێوەیەك لەنێوان خۆی‌و محەمەد سەلاح نییە لەیاریكردن، بۆیە نایەوێت بەو یاریزانە بەراورد بكرێت.

یاریزانە پرتوگالییەكە راشیگەیاند، "من باڵام بەرزەو خاوەنی دەستەیەكی گەورەو بەهێزم، بەڵام محەمەد سەلاح باڵای كورتەو یاریكردنی لەمن جیاوازە".

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ‌و ریاڵ مەدرید لەیاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان رووبەڕووی یەك ببنەوەو چاوی میدیاكان لەسەر ئەو دوو یاریزانەیە، كە رەنگە ئەنجامی یارییەكە یەكلابكەنەوە.

هـ ـ ح