شارپرێس:
كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتالیو راهێنەری پێشووی بایەرن میونیخ پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ناپۆلی ئیتالی وەرگرت.
یانەی ناپۆلی بەفەرمی رایگەیاند، بەگرێبەستێكی نێوانیان كارلۆ ئەنچۆلتی پۆستی راهێنەرایەتی یانەكەیانی وەرگرتووە.
پێشتر ساری راهێنەری ناپۆلی بوو، بەلام لەماوەی رابردوو لەپۆستەكەی دوورخرایەوەو كارلۆ ئەنچیلۆتی شوێنی گرتەوە.
گرێبەستی نێوان ناپۆلیو ئەنچیلۆتی ئاشكرانەكراوەو بەپێی زانیارییەكان گرێبەستەكەیان بۆ ماوەی سێ ساڵە، لەگەڵ سالێك زیادە، كە هەردوولا لەسەری رێكدەكەون.
هـ ـ ح