كتێی "لەخەیاڵەوە.. بۆ خۆڵ"

مەلەفی تایبەت

24/05/2018‌ 1899 جار خوێندراوه‌ته‌وه

د.عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ
كە كاك كامەران سوبحان ئەم كتێبەی بۆ هێنام‌ و لەسەر دیاری یەكەیی نووسیبوو بۆ (بەڕێز فڵان) ‌و لەقەبیتری نەدابوومێ. پێش خوێندنەوەی لەهاوڕێیەكی خۆشەویست‌و كۆنم پرسی- ئەو كتێبەی خوێندۆتەوە یا نا- وەسفێكی ووردیی كرد‌و وتی: باسەكانی هەموو (مگروق) ن واتە لەوەپێش باسكراون- بەڵام ئەمەی ئەم ڕای خۆیی تێدایە- منیش دەستمكرد بە خوێندنەوەی ‌و تێ بینی لەسەر لاپەڕەكانی نووسین-چونكە وادەم دایە كە كونجێك لەبارەی ئەم كتێبە بەنرخە تەرخان بكەم.

تێ بینی یەكانم زۆرن- بەڵام لێرەدا هەر دەمم بەستایشی كتێبەكە گۆ دەكا‌و تێ بینی‌و رەخنەكانم بۆ نێوان خۆم‌ و كاك كامەران.

هەر ناوونیشانی كتێبەكە كە لە جوانیدا رایكێشام بۆلای نالی‌و خاك‌و خۆڵ‌و بەوێدا ڕەتبوون بەرەو هەڵەبجەكەی كاك كامەران سوبحان- لەو هەڵەبجەیەی بۆ بە (رەمز) ێك بۆ كورد ‌و شادمانم كە ئەو شاری شاعیرانە نووسەری توانای وەك كاك كامەرانیشی تێدا هەڵكەوێ.

ناتوانم لەم كونجە كورت ‌و پڕەدا لای هەر یەكێك لەو باسانەدا بوەستم كە لەم كتێبە بەنرخەدا باسكراون بەڵام بەڕاستی (سەرناو) یا كەسانێكی بەنرخی هەڵبژاردووە كە باسیان بكات. باسەكانیشی جیاوازن لەو باسانەی لەبارەی ئەو كەسانەوە نووسراون-واتە كاك كامەران لایەن یا كونجێكی جیاوازی ژیان ‌و بەرهەمی ئەو كەسانەی باسكردووە بەتایبەتی دەتوانم بۆ نموونە- باسی بۆچوونی خۆمی لەبارەی (مەولانا خالید) ەوە بۆ باس بكەم ‌و جیاوازیمان دەرخەم. بەڵام وەك نەوەی (مەولانا) هەر دەبێ سوپاسی بكەم.

ناڵێم سوودم لە كتێبەكەی‌ و زانیاریە بەنرخەكانی نەدیووە. بەڕاستی سوودمەند بووم- منێك كە وا دەزانم دان بەوەدا دەنێن كە زۆر ئەخوێنمەوە، بەو چەشنەی ئەو ئاگاداری باسی (قالەمەڕە) نەبووم كە بەڕاستی ناوی ناوە (شمشاڵی خەم) یا (غەم)

كاك كامەران هەر بە (كورد و كوردستان)ەوە نەوەستاوە، ئەوەتا پەلی بۆ ئەدەبیاتی جیهان كێشاوە‌و لە چەند نووسەری گەورەی جیهان دوواوە.

من بەهۆی نامەی دوكتۆرای هاوڕێی شەهیدم حەیات شەرارە(حیاە شرارە) ەوە ئاگاداری ئەنتۆنی چیخۆف بووم. بەڵام بەڕاستی سوودم لە نووسینەكەی كاك كامەران بینی.

بەڵام بەڕاستی دان بەوەدا دەنێم كە سوودی زۆرم لەباسەكەی (میخائیل-یا میشیل-بۆڵگانۆڤ)ش، بینی كە بەناوی (دەستنووسەكان ناسووتێن) ەوە نووسیوی یە. دیارە كاك كامەران عاشقی دەستنووسە، لەبەر ئەوە ئەو باسە بەنرخە تیشكدەرەی لەبارەی(دەستنووسەكانی مەحموود پاشای جاف) ەوە نووسیووە. قسە هەزارە‌و دووانی بەكارە. وا بزانم یەكێك لەو بەكارانەم نووسی. با ئەویتریان بمێنێ بۆ دەرفەتیتر، ئیتر بە كونج بێ یا بە وتار نووسین. دەست خۆش كاكە كامەران سوبحان