شارپرێس:
سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری/ زانیاری، هێرشكردنه سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته‌ی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی به "كێشه‌ی شه‌خسی" ناوبرد، ده‌شڵێت:"هه‌وڵده‌ده‌ین ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتی‌و گۆڕان جێبه‌جێبكه‌ین".
لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری/ زانیاری له‌میانی به‌شداریكردن له‌هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی عادل موراد لێدوانی بۆ ڕۆژنامه‌نوسان دا، باسی له‌شه‌وی 12ی ئه‌م مانگه كرد كاتێك له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه‌وه هێرشكرایه سه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌وباره‌یه‌وه لاهور شێخ جه‌نگی ڕایگه‌یاند، "ئه‌و كێشه‌یه‌ی به‌هۆی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌وه ڕویدا كێشه‌یه‌كی شه‌خسی بو، بۆیه ئه‌وه‌ش وایكرد كێشه‌كان قوڵتربكاته‌وه".
به‌وته‌ی لاهور شێخ جه‌نگی، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌و ڕووداوه‌ی كه ڕوویدا به‌رپرسیار نییه.
به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری/ زانیاری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كاك عادل موراد هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌نجامدان و جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنی نێوان گۆڕان و یه‌كێتیی، ئێمه‌ش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و ڕێكه‌وتنه جێبه‌جێبكه‌ین".
لاهور شێخ جه‌نگی باسی له‌ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی كرد‌و ڕایگه‌یاند، "چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی كۆبونه‌وه ئه‌نجامبدات، تیایدا باس له‌بابه‌تی كۆنگره‌و دیاریكردنی ڕۆژی به‌ستنی كۆنگره بكات".
ڕ . ج