ناپۆلی دی ماریای ده‌وێت

وەرزش

24/05/2018‌ 163 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانه‌ی ناپۆلی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌نخێل دی ماریای یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی واژۆ بكات.

به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی دی ماریا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌ی ناپۆلی كۆبووه‌ته‌وه‌، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ له‌هاوینی ئه‌مساڵدا بۆ یانه‌ی ناپۆلی.

ڕۆژنامه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارلۆ ئه‌نشیلۆتی بوه‌ته‌ ڕاهێنه‌ری ناپۆلی، چوونی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ یانه‌ ئیتاڵییه‌كه‌ ئاسانتر بووه‌، چونكه‌ ئه‌نشیلۆتی ده‌یه‌وێت وه‌ك چۆن له‌ڕیاڵ مه‌درید دی ماریا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌ودا بوو، ئێستاش له‌ناپۆلی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌ودا یاریی بكات.

پێشتر له‌ساڵانی 2013 تا 2015 كاتێك ئه‌نشیلۆتی ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید بو، دی ماریا له‌و یانه‌یه‌ یاریده‌كرد.


ر . ج