شارپرێس:
ڕیاز مه‌حره‌زی جه‌زائیری‌و یاریزانی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی، نزیكه له‌په‌یوه‌ندیكردن به‌یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزییه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی میترۆ-ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی به‌سه‌ركردایه‌تی پیپ گواردیۆلا به‌ته‌واوی نزیكبوه‌ته‌وه له‌وه‌ی ڕیاز مه‌حره‌زی جه‌زائیری‌و یاریزانی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بڕیاریداوه 60 ملیۆن پاوه‌ند بۆ گواستنه‌وه‌ی مه‌حره‌ز ته‌رخانبكات، به‌ڵام یانه‌ی لیسته‌ر سیتی ئاماده‌نین به‌و نرخه یاریزانه‌كه‌یان بفرۆشن‌و داوای 90 ملیۆن پاوه‌ند ده‌كه‌ن.
له‌وه‌رزی ڕابردووی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزاناندا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی هه‌وڵی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌دا، به‌ڵام یانه‌ی لیسته‌ر سیتی به‌ڕۆیشتنی مه‌حره‌ز ڕازی نه‌بوون.
ڕ . ج