ڕۆناڵدۆ له‌به‌رده‌م شكاندنی سێ ڕیكۆردی گرنگدایه‌

وەرزش

24/05/2018‌ 209 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له‌یاریی كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌به‌رده‌م شكاندنی سێ ڕیكۆردی گرنگدایه‌.

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا، ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ له‌نێوان ڕیاڵ مه‌درید‌و لیڤه‌رپوڵ، ڕۆناڵدۆ له‌به‌رده‌م شكاندنی سێ ڕیكۆردی گرنگدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێش چه‌ند ڕیكۆردێكی مێژوویی بكه‌وێت كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌:

دی ستیڤانۆی یاریزانی پێشووی ڕیاڵ مه‌درید تاكه‌ یاریزانه‌ زۆرترین گۆڵی له‌یارییه‌كانی كۆتایی چامپیۆنزلیگ تۆماركردووه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌پێنج گۆڵ، ڕۆناڵدۆش ئێستا چوار گۆڵی هه‌یه‌.

ڕۆناڵدۆ له‌و یارییه‌دا هه‌لی ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌ ببێته‌ یه‌كه‌م یاریزان چوارجار له‌یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگدا بووه‌.

كۆتا ڕیكۆردیش بریتیه‌ له‌وه‌ی ڕۆناڵدۆ له‌و یارییه‌دا هاتریكێك تۆمار بكات‌و گۆڵه‌كانی خۆی له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگدا به‌رزبكاته‌وه‌، كه‌ ڕیكۆردی پێشووی ئه‌و یاریزانه‌ 17 گۆڵه‌.

ڕ . ج

بەپەلە