شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاشكرایكرد، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆتنهام له‌گفتوگۆدایه بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكارێكی تۆتنهام بۆ یانه‌كه‌ی.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی میره‌ر-ی به‌ریتانی، ئیداره‌ی یانه‌ی شه‌یتانه سوره‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆتنهام له‌گفتوگۆدایه بۆ گواستنه‌وه‌ی تۆبی ئه‌لدرفێرێلدی به‌لجیكی و به‌رگریكاری ئه‌و یانه‌یه، له‌هاوینی ئه‌مساڵدا بۆ ڕیزی یانه‌ی شه‌یتانه سوره‌كان.
جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت به‌و یاریزانه به‌لجیكییه هێڵی به‌رگریی یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو به‌هێزبكات، بۆ ئه‌وه‌ی كێبڕكێ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان بكات.
یانه‌ی تۆتنهام بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له ئه‌لدرفێرێلد داوای 55 ملیۆن پاوه‌ند ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ئاماده‌یه ئه‌و بڕه یاره‌یه بدات یاخود نا.
ڕ . ج