شارپرێس:
یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای چه‌ندین ملیار پاوه‌ند له‌به‌ریتانیا ده‌كات، ئه‌ویش به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، هاوكات ئه‌و به‌ریتانیانه‌ی خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانین، مه‌ترسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه ئه‌ڵمانیه‌كانیان لێده‌كرێت.
مانگی ئاداری ساڵی 2019 به‌ریتانیا به‌شێوه‌ی كرداریی له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا جیاده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش پاش سه‌ركه‌وتنی ده‌نگی "به‌ڵێ" له‌ڕیفراندۆمی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام یه‌كێتییه‌كه ئاسان ده‌ستبه‌رداری به‌ریتانیا نابێت‌و داوای 39 ملیار پاوه‌ند له‌و وڵاته ده‌كات.
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی له‌كاتی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا دروستده‌بێت، كێشه‌یه بۆ ڕه‌وه‌ندی به‌ریتانی له‌ئه‌ڵمانیا، چونكه ئێستا به‌ریتانیه‌كانی ئه‌ڵمانیا دووه‌م گه‌وره‌ترین ڕه‌وه‌ندی ئه‌ڵمانیا له‌پاش تورك پێكده‌هێنن، بۆیه به‌ریتانیه‌كان ترسیان له‌وه هه‌یه له‌ئه‌ڵمانیا دوچاری كێشه‌ی كارنه‌كردن‌و كێشه‌ی ئابوری دیكه ببنه‌وه.
به‌ده‌ر له‌وه‌ی به‌ریتانیه‌كان ده‌ترسن له‌وه‌ی كه كاره‌كانیان له‌ئه‌ڵمانیا له‌ده‌ستبده‌ن، هاوكات ترسیان له له‌ده‌ستدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیش هه‌یه، چونكه به‌گوێره‌ی یاسای یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوڵاتیانی به‌ریتانیا ده‌توانن هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌ندام له‌یه‌كێتییه‌كه بن، بۆیه ئێستا به‌ریتانیه‌كانی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا ترسی ئه‌ویان هه‌یه ڕه‌گه‌زنامه‌ی دوه‌میان كه ئه‌ڵمانیه، له‌جیابوونه‌وه‌ی كرداریی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا لێوه‌ربگیرێته‌وه.
ڕ . ج