نەوەی نوێ لەگەڵ یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق لەبەغداد بەردەوامە لە کۆبونەوە

عیراق

24/05/2018‌ 2156 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاسوار عەبدولواحید و حەیدەر عەبادى  لەسەر پێکهێنانی حکومەتی عێراق کۆبونەتەوە.


دوابەدوای ئەوەی کە پارتی و یەکێتی وەکو ساڵانی ڕابردو وەکو یەکەمین و دوەمین هێز چونەوە  بۆ بەغداد بۆ کۆبونەوە لەگەڵ هێزە براوەکانی هەڵبژاردن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ  حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر کۆبونەوە.


حەیدەر عەبادی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاندوە "لەگەڵ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پەلەکردن بۆ دروسکردنی حکومەتەکە گفتوگۆمان کردوە".


هاوکات شاسوار عبدواحید ئاماژەی بەوەداوە "لەگەڵ حەیدەر عەبادی گفتوگۆمان لەسەر ئەنجامدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کردووە".

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا شاندی یەکێتی و پارتی چونە بەغداد بۆ کۆبونەوە لەگەڵ لایەنە براوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
هـ ـ ر