شارپرێس:
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا
سزای دارایی نوێی بەسەر ئێران سەپاند و ئەم جارە هێڵە ئاسمانیـیەکانی کردووەتە
ئامانج کە تۆمەتی هاوکاریکردنی تێرۆرزم.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا
ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بەیانـنامەیەکدا لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی سزا دەسەپێنێت بەسەر
چەند کۆمپانیایەکی هێڵی ئاسمانی ئێران و کۆمپانیایەکی تورکیا کە هاوکاریـیان دەکات
لەگەڵ ژمارەیەک کەس کە ئەوانیش هاوکاری ئەو کۆمپانیایانەن.
هێڵە ئاسمانیـیەکانی ئێران بریتین لە هیڵەکانی ئاسمانی "ماهان، کاسپین، مێعراج، پـویا، بلو و هێڵی ئاسمانی ئۆتیک".
وەزارەتی خەزینەی
ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە "ئەم کۆمپانیایانە هەستاون بە گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی
و چەکدار بۆ یارمەتیدانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و گروپی حزبوڵڵای لوبنان بە تایبەتی لە
لایەن هێزی قودسی سوپای پاسداران. هەروەها یارمەتیان داوە لە بە قاچاغبردنی کاڵا ئەمەریکایـیەکان
بۆ ئێران".
ئەوەش دوای ئەوە دێت
کە دۆناڵد ترامپ لە 8 ی مانگی پـێنجەوە بڕیاری کشانەوەی ئەمەریکای دا لە ڕێکەوتننامە
ناوکیـیەکە لەگەڵ ئێراندا و بەڵێنی دا سزای زۆر توند بەسەر تاراندا بسەپێت کە هەرگیز
پـێشتر نەیبینیبێت.
هـ ـ ر