شارپرێس:
سەڵاحەدین
ده‌میرتاش ڕایدەگەێنێت "مانگێكی دیكه خۆتان ڕاگرن و ئەنجامەکەی
ببینین".
ئەمڕۆ پێنج‌شەممە سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش
كاندیدی سه‌رۆككۆماریی هه‌ده‌په كه له زیندانی ئه‌دیرنه‌ەوە له لاپه‌ڕه‌ی تایبەتی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر
پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕوداوەکانی ڕۆژه‌ڤی ئێستای توركیای هه‌ڵسه‌نگاندوە و چه‌ندین خاڵی گرینگی خسته‌ڕوو.
سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاندوە :
١. حكوومه‌ت كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه
ده‌كات زیادبوونی به‌های دراوی بیانی كاری كه‌سانی ده‌ره‌وه‌یه، كه‌واته
بۆچی ئێوه ئابووریتان خستۆته یاری ده‌ستی ده‌ره‌كییه‌وه؟ كاتێك هه‌ندێك
كه‌س پاره له ده‌ره‌وه دێنن، ئێوه ده‌یانكه‌نه باوك و ئاغای
خۆتان و له‌خۆیان ده‌گرن، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنه‌ران، دوكاندار، جووتیار و
كرێكاران پشتگوێ ده‌خه‌ن.
٢. بۆچی ئێوه ئه‌و كه‌سانه‌تان بێده‌نگ كرد كه گوتیان
به‌رده‌وامیدان به باری نائاسایی، ده‌ستگیركردنی نادادپه‌روه‌رانه، له‌كاردوورخستنه‌وه
و نادادپه‌روه‌ریی له هه‌ڵبژاردندا له به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌سه‌رمایه‌داره
بیانییه‌كانه؟
٣. كاتێك هه‌ڕه‌مه‌كیانه ده‌میرتاشتان خسته زیندان، قه‌ت
بیرتان نه‌كردووه كه ئه‌مه زیان به بواری ئابووری ده‌گه‌یه‌نێت، بۆچی ئه‌مه
له گه‌ل ده‌شێرنه‌وه؟
٤. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به زیاده‌وه پاره‌تان بۆ هه‌ڵده‌ڕشتن
و به ترلیۆن پاره‌یان برد، هێشتاش ئه‌م قه‌یرانه به ده‌رفه‌ت ده‌زانن. ئه‌گه‌ر
ئێوه هه‌ڵده‌بژێردرێن، بۆچی ئه‌و پسووڵه‌یه ده‌شارنه‌وه كه
دیسان هه‌ژاران ده‌یده‌ن؟
٥. ڕزگاربوون له‌م گێژاوه مومكینه. هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته ده‌رفه‌تێكه. ئێمه ده‌توانین ئه‌م دۆخه بگۆڕین. ئێمه گه‌نده‌ڵی،
دزی به‌رتیل ده‌وه‌ستێنین. ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كانی ئه‌م وه‌ڵاته به‌سه‌ر گه‌لدا
دابه‌ش ده‌كه‌ین.
٦. سه‌یری ئه‌و تاوان و كرده‌وانه مه‌كه‌ن كه
خستووتانه‌ته پاڵ من. من له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به كه‌سایه‌تی، نزیكبوون
له دیموكراتی و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ناسرێم و ڕێزم لێ ده‌گیرێت. ئه‌مه
قات به قات زیاتره له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه.
٧. كاتێك من بۆ سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردرام و دواتر،
توركیا ده‌بێته وه‌ڵاتێك كه هه‌موو وه‌ڵاتانی جیهان ڕێزی لێ بگرێت. ده‌بێته هۆی
ئه‌وه‌ی له بواری ئابووریدا پێشكه‌وتن له‌گه‌ڵ خۆیدا بێنێت. ئێوه باوه‌ڕتان
به‌مه هه‌بێت.
٨. نابێ هاوڵاتیانی ئێمه‌ش بترسن و له لیره‌ی توركییه‌وه
ڕوو له دراوی بیانی بكه‌ن. ئه‌وه زیاتر زیان به قه‌یرانه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
مانگێكی دیكه خۆتان ڕاگرن و له‌سه‌ر سندووقه‌كان ده‌نگی خۆتان له‌پێناو هه‌ڵبژاردنی
ڕێبه‌رێكی دیموكرات به‌كاربێنن. باشترین و هه‌میشه‌ییترین چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌یه.
هـ ـ ر