شارپرێس:
مامۆستایەکی زانکۆ داوا لە شەش حیزبە ناڕازییەکەی هەرێم دەکات پێکەوە هاوپەیمانێتییەک
پێکبهێنن و پێکەوە لە یەک بەرەدا دژی کارەکانی یەکێتی و پارتی بوەستنەوە.
بەکر سدیق نوسەر و مامۆستای
زانکۆ لە وتاریکدا چەند پەیامێکی ئاڕاستەی هەر شەس حیزبە ناڕازی و دەنگ
دزراوەکان کردوە و تێیدا چەند پێشنیازێکی کراوە و نوێ‌ی ئاڕاستەی ئەو حیزبانە کردوە و ڕایگەیاندوە
"خۆپیشاندان و ڕژانە سەر شەقامەکان و بایکۆتی پەرلەمانی عێراق سودتان پێناگەێنێت
بەڵکو پێویستە هەر شەش حیزبەکە بچنە بەغداد و لەوێ بەرەیەکی هاوبەش پێکبهێنن بۆ بەدەستهێنانی مافەکانتان".
بەکر سدیق لەو وتارەدا ڕوی لە شەش حیزبە
کردوە و ڕایگەیاندوە "به‌رێزان ، دوای
راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كان ی 12/5 ، خۆتان و ئه‌ندامانی حیزبه‌كانتان ،
به‌لگه‌ی ئه‌وه‌تان لایه ، كه ئه‌م
ئاكامانه ، به‌رهه‌می ساخته‌كاریه‌كی ، به‌رنامه بۆدارێژراوی پێشوه‌خته‌ن. بێزاری
و نائومیدی له شار‌و شارۆچكه‌و دیهات و گونده‌كانی ولاته‌كه‌شماندا ، گه‌یوه‌ته
لوتكه‌ی ماته‌م و خه‌مه‌وه . ئه‌وه‌ش ده‌زانن ، كه ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن ، پارێزبه‌ندی
بۆ ساخته‌كاریه‌كانی ، له لوله‌ی تفه‌نگ و توقاندنه‌وه، مسۆگه‌ركردوه".
بەکر سدیق ئاماژەی بەوەداوە "ئه‌م گروپه‌ی دەسەڵاتی
هەرێم، هه‌موو كارته‌كانی بن ده‌ستی ئێوه‌یان ، له ناو له‌پی ده‌ستی خۆیاندا ، هه‌ڵگرتوه
. چونكه له ناو خۆدا ، جوڵه‌ی شه‌قامی له ئێوه یاساغكردوه ، هه‌رجوڵه‌و ئیعترازێك
بخه‌نه ناوشه‌قامه‌وه ، به چه‌ندان ئامرازی یاسایی و سه‌ربازی و ئه‌منی ، ده‌تانخاته
ناو قه‌فه‌سی ئیتیهام و بێده‌نگتان ده‌كات".
ئەو نوسەرە ڕوە و حیزبەکان ئەوەشی وتوە "له ئێستاشدا
خه‌ڵكی چاوی له ئێوه‌یه ، ئه‌ومافه زه‌وتكراوو دزراوه‌ی بۆ بگێرنه‌وه . من ده‌زانم
ئێوه ، له نه‌بونی ئامرازی ناچاركردنی ئه‌و ده‌سه‌لاته ساخته‌كاره‌دا ، گیرتان
خواردوه .چونكه ، هه‌ركامێكتان ، خوتان و حیزبه‌كانتان و من ده‌زانم ، ئێوه ،مه‌به‌ستتانه
، ده‌نگه‌دزراوه‌كان بگێرنه‌وه ، به‌لام دڵنیانیم له‌وه‌ی كه ، ئایا ، ئێوه ،
ئاماده‌ن قوربانی بده‌ن بۆ ئه‌و ئامانجه پیرۆزه یان نا".
بەکر سدیق ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە "تاكه ئامرازێك
كه پرده‌بازی ده‌رچونه له نابوتكردنی رۆلی ئێوه‌و گێرانه‌وه‌ی ئومێد بۆ خه‌لكی هه‌ژاری ئێمه و ،
ده‌ربازبونمان له پاوان و ساخته‌كاریی ئه‌و ده‌سه‌لاته ، كه هۆكاری داته‌پینی ژیانی
گه‌له‌كه‌مانه ، بریتیه له چه‌ند بریارێكی چاره‌نوسساز كه خۆلادان له‌و بریارانه
، به‌رای ئێمه كۆتایی رۆلی ئێوه ده‌بێ له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی دۆخی گه‌ل و
ولاته‌كه‌مان . بۆیه پێویسته پێش ئه‌وه‌ی كوتله‌ی زۆرینه بۆ پێكهێنانی كابینه
له به‌غدا رابسپێردرێ".
بەپێی وتارەکەی ئەو نوسەرە ئه‌م بریارانه‌ی خواره‌وه باشترین بژاردەن کەو ئەو هێزە سیاسیانە ئەنجامی
بدەن:
1-حه‌ساسیه‌تی حیزبی بخه‌نه ، خواری خوار مینیمه‌م
و هه‌مووتان له یه‌ك حیزب‌دا یان له به‌ره‌یه‌كی
فراواندا خۆتان ئیعلان بكه‌ن.
2-سه‌ركردایه‌تیه‌كی هاوبه‌ش پێكبهێنن كه پێكبێ له كه‌سی
یه‌كه‌م و دوه‌می هه‌رحیزبیكتان .
3-ئه‌و یانزه كورسیه‌ی به‌ده‌ستان هێناوه ، بیكه‌نه یه‌ك
كوتله‌ی په‌رله‌مانی و ، ئه‌و یانزه په‌رله‌مانتاره سوێند بخۆن كه له رێباز‌و
ئامانجی ئه‌و به‌ره یان قه‌واره یه‌كگرتوه‌ی پێكی ده‌هێنن لانه‌ده‌ن.
4-بریاربده‌ن ، له‌گه‌ل كوتله‌ی زۆرینه ی به‌غدا ،
هاوپه‌یمانی ببه‌ستن و به‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبی و پشكه به‌شه‌كانی
ئه‌و جوت حیزبه بوه‌ستنه‌وه و به‌غدا بكه‌نه گۆره‌پانی ووشككردنی ئه‌و سه‌رچاوه
سیاسی و دبلۆماسی و مالیانه‌ی ، كه ئامرازی درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌تی پاوانكاری و
سولتانیانه و میلیشیاییانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاته خۆسه‌پێنه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مانه.
5-با هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌تان له به‌غدا ، بۆ دوو ئامانجی
سه‌ره‌كی بێت كه ، له‌لایه‌ك زامنی چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نیوان ئێمه‌و
به‌غدا بكات ، له رووی مالی و شه‌راكه‌تی سیاسی و ئه‌رزی كه ماده‌ی( 140 ) ه . له لایه‌كی تریشه‌وه ، رێبگرن له وه‌ی
، ئه‌م دوو حیزبه ، ببنه میراتگری هه‌رێم
بۆ وه‌رگرتنی پۆسته سیادیه‌كان له به‌غدا ، تا وه‌ك رابوردوو ، ئه‌و پۆستانه ،
له‌خزمه‌تی جوت حیزبه پاوانكاره‌كاندا نه‌بن و نه‌كرێنه ئامرازی به‌خێوكردنی حیزب
و خزم .
6-له ئیستاوه ژووری دبلۆماسی پێك بهێنن و سه‌ردانی
ولاتانی ده‌ورو به‌ر بكه‌ن بۆ بێلایه‌نكردنی ئه‌و ولاتانه .
7-سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شتان ، له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم و ناوچه جێناكۆكه‌كان ، كۆر‌و
كۆبونه‌وه و ته‌عبئه بۆ بریارو هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كانتان بكات . چونكه هۆكاری
سه‌ره‌كی ده‌بێت له به‌خشینه‌وه‌ی هیوا به خه‌ڵك له رووبه‌روو بونه‌وه‌ی ساخته‌كاریه‌كانی
هه‌ڵبژاردنه‌كاندا .
لەکۆتایی نوسینەکەیدا بەکر سدیق وتوشیەتی "به‌رێزان
؛جگه له‌و بریارانه‌ی سه‌ره‌وه ، به‌بروای ئێمه، ئێوه هیچ بژارده‌یه‌كی ترتان
له به‌ر ده‌ستانیه و ، تاكه ئامرازیشه
، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نائومێدیه‌ی خه‌ڵك بره‌وێننه‌وه
. ژیانی سیاسی و ئابوری ولاته‌كه‌شمان ببوژێته‌وه . به‌م هه‌نگاوانه‌ش ده‌سته‌به‌ری
ئه‌وه ده‌كه‌ن ، كه خه‌لكی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی هه‌رێم ، به‌گه‌رم
و گوڕیه‌وه ، بچێته ده‌نگدان و ئامرازێكی هه‌ره گونجاویشه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌غداوه
گۆرانكاری له سیستمی سیاسی پاوانكاری هه‌رێمدا ئه‌نجام بدرێت ، نه‌ك له ئه‌نقه‌ره‌و
تارانه‌وه" .
هـ ـ ر