خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ دەبێتە مەترسی بۆ سەر منداڵ

هەمەڕەنگ

30/05/2018‌ 429 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پزیشكانی زانكۆی پزیشكی نەمسا لەڤییەنا، هۆشدارییاندا، لەخواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ لەلایەن منداڵەوە.

توێژینەوەكە لەسەر 652 منداڵ ئەنجامدراوە، كە ناوەندی تەمەنیان 13 ساڵ بووەو رۆژانە ئەو منداڵانە شەربەتیان خواردووە، بەتایبەتی لەكاتی ژەمە خۆراكییەكان.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەكە، ئەو منداڵانەی رۆژانە شەربەتیان خواردووە، بەرێژەی 50 % تووشی نەخۆشی قەڵەوی بوون، كە ئەوەش مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەكات.

هەروەها خواردنی شەربەت لەلایەن منداڵەوە بەرێژەیەكی زۆر دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن‌و شەكر لەناو لەشدا، كە ئەوەش هۆكارێكی تری مەترسییە بۆ سەر تەندروستیان.

هـ ـ ح