خـــواردنـــی پـــــــــرۆتین كلـــــیلێكە بۆ تـــــەمەن درێژی

هەمەڕەنگ

30/05/2018‌ 599 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی، خواردنی پرۆتین تەنیا بۆ بەهێزبوونی جەستە باش نییەو كلیلێكە بۆ تەمەن درێژی.

بەپێی توێژینەوەیەك، كە گۆڤاری "مینز هێڵس"ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، زیاتر لە 2000 نەخۆشی ئەوروپی كێشەی نەخۆشییەكانی دڵیان هەبووە، كە ناوەندی تەمەنیان لە 68  بووە.

هەر بەپێی گۆڤارەكە ئەو نەخۆشانە دوای ئەوەی مادە پرۆتینییەكانیان خواردووە، بەرێژەی 46٪ چارەسەریان بۆ كراوەو كێشەی نەخۆشییەكانی دڵنیان بۆ نەماوە.

ئەو كەسانە رۆژانە بەرێژەی 40 بۆ 70 كیلۆ گرام مادە پرۆتینییەكانیان خواردووە و هۆكارێك بووە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی باش لەنەخۆشییەكانیان چاكبووەتەوە.

توێژینەوەكە رێنمایی نەخۆشییەكانیان كردووە بەوەی رۆژانە بەرێژوەیەكی زۆر ئەو خواردنانە بخۆن، كە مادە پرۆتینییەكانیان تێدایە، كە هۆكارێك دەبێت بۆ باشبوونی تەندروستیان.

هـ ـ ح

بەپەلە