"ئابڕوبەری توندوتیژی" لەناو خانەوادەی بووش ئاشكرادەكرێت

جیهان

31/05/2018‌ 4508 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەیەكی بەریتانی كەیسێكی توندوتیژی لەناو خانەوادەی بووش ئاشكراكرد، كە بە "ئابڕوبەری توندوتیژی" ناوی بردووە.

رۆژنامەی "Daily Mail" ئاشكرایكرد، كە كۆمەڵێك بەڵگەنامەیان دەست كەوتووەو لەسەر جۆناسان بووشە، كە دەكاتە برازای سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا، جۆرج هربرت دەبلیو بووشە، هەروەها دەكاتە ئامۆزای جۆرج دەبلیو بووش كوڕ.

بەپێی كەیسەكە، ئەو كەسەی خانەوادەی بووش، كە دوو سەرۆكیان لەئەمریكا هەبووە، توندوتیژی بەرانبەر هاوسەرەكەی كردووە، كە ناوی سارە سەلدۆنە.

هەر بەپێی كەیسەكە جۆناسان بووش، لەبەرچاوی منداڵە بچووكەكەی زۆر بەتوندی لەهاوسەرەكەی داوەو لەو بارەشەوە كەیسكێكی لەسەر كراوەتەوە.

سلدۆن لەو بارەوە دەڵێت: بە بەردەوامی لەلایەن هاوسەرەكەی توندوتیژی بەرانبەر كراوەو هەمیشە وەك دژمنێك رەفتاری لەگەڵ كردووە.

ئەو كەیسە لەساڵی 2006 بۆ دادگای كاروباری خێزانی لەماساچۆستس بەرزكراوەتەوە، كە لەكەیسەكەدا سلدۆن باسی لەوە كردووە، ژیانی خۆی‌و منداڵەكەی پارێزراو نییە.

هـ ـ ح