ئەو پیشانەی دەبنە هۆی ئەوەی هاوسەران خیانەت لەیەكتری بكەن

هەمەڕەنگ

31/05/2018‌ 1317 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كێشەی خیانەتی هاوسەرگیری، كێشەیەكی جیهانییەو بەردەوام رووبەڕووی هاوسەرەكان دەبێتەوە.

بەپێی راپۆرتێكی پێگەی "Ashley Madison"، چەند پیشەیەك هۆكارن بۆ ئەوەی هاوسەرەكان خیانەتی هاوسەرگیری لەیەكتری بكەن.

پیشەی هونەری‌و تەرفهی
4% خانمان بەهۆی كاركردن لەو بوارە تووشی خیانەتی هاوسەری دەبن‌و بۆ پیاوانیش رێژەكەی 3%.

پیشەی یاسایی
4% ی پیاوان ژنان، كە كاری پارێزەری دەكەن، بەهۆی پیشەكانیان تووشی خیانەتی هاوسەرگیری دەبن.

بازرگانی‌و وەبەرهێنان
ئەو ژنانەی لەبواری بازرگانی‌و وەبەرهێنان كار دەكەن، بەرێژەی 4% تووشی خیانەتی هاوسەری دەبن، بەڵام ئەو رێژەیە لەپیاوان رێژەیەكی بەرزەو دەگاتە 29%.

بواری پەیوەندییەكان
ئەو ژنانەی لەبواری پەیوەندییەكان كار دەكەن، رێژەی خیانەت تیاندا 4% دەبێت‌و لەپیاوانیش دەكاتە 6%.

بازرگانی بچووك
ئەو ژنانەی لەبواری بازرگانی بچووك كار دەكەن، بەرێژەی 9% تووشی خیانەتی هاوسەری دەبن‌و لەپیاوانیش رێژەكەی 8%.

كاروباری كۆمەڵایەتی
رێژەی خیانەت لەبواری كاروباری كۆمەڵایەتی لەژنان 9%و لەپیاوانیش رێژەكە تەنیا 2%.

دارایی
ئەوانەی لەبواری دارایی كار دەكەن، ژنان بەرێژەی 9% خیانەت دەكەن‌و لەپیاوانیش رێژەكە 8%.

پەروەردەو فێركردنن
ئەو ژنانەی لەبواری پەروەردەو فێركردن كار دەكەن، بەرێژەی 12% خیانەتی هاوسەری دەكەن‌و لەپیاوانیش لەو پیشەیە رێژەكەی 4%.

پزیشكی
ئەو ژنانەی لەبواری پزیشكی كار دەكەن، رێژەیەكی بەرزی خیانەتیان تۆماركراوە، كە 23%و لەپیاوانیش رێژەكە 5%.

هـ ـ ح

بەپەلە