ڤیدیۆ.. تایبەتمەندی ئەو ئۆتۆمبیلەی شازادە هاری بەكاریدەهێنێت

هەمەڕەنگ

31/05/2018‌ 602 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شازادە هاری بەریتانیاو میگان ماركڵی هاوسەری دوای تەواوبوونی پرۆسەی هاوسەرگیرییان جارێكی تر كەوتنە بەر چاوی كامێراكان.

دەركەوتنی ئەم جارەی شازادە هاری‌و میگانی هاوسەری لەرێگەی ئۆتۆمبیلە تایبەتەكەیان بوونە جێگەی سەرنجی میدیاكان، كاتێك بەشدارییان لەئاهەنگێكی شەوانە كرد.

ئۆتۆمبیلەكەی شازادەكەی بەریتانیا بەرهەمهێنراوی كۆمپانیای "جاگوار"ە لەجۆری "E-Type"، كە لەساڵی 1968 دروسكراوە.

تایبەتمەندی ئەو ئۆتۆمبیلە ئەوەیە، كە خاوەنی بزوێنەری كارەباییە، كە ژمارەی "E190518" و ئەو ژمارەیەش پێچەوانە بكەیتەوە، وادەی هاوسەرگیری هاری‌و میگانە.

هاری‌و میگان لە 19/5/2018 هاوسەرگیرییان كرد، كە لەرۆژی هاوسەرگیرییەكەیانەوە، میدیاكان گرنگییەكی زۆر بەجوڵەكانیان دەدەن.

هاوكات كۆمپانیای "جاگوار" بەنیازە ئەو ئۆتۆمبیلە كلاسیكییەی نوێبكاتەوە، كە بەهەمان شێوەی دروستی دەكاتەوەو تێچووەكەشی دەبێتە 400 هەزار دۆلار.

هـ ـ ح