وێنە.. دەركەوتنێكی جیاوازی كچە شازادەیەكی سعودییە لەسەر بەرگی گۆڤارێك

جیهان

01/06/2018‌ 4530 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڤارێكی فەرەنسی تایبەت بەنمایشی جلوبەرگ، وێنەی كچی شای پێشووی سعودییەی لەسەر بەرگەكەی بڵاوكردەوە.

ئەو كچە ناوی شازادە هەیفایەو كچی شا عەبدوڵڵا عەبدولعەزیز پاشای پێشووی سعودییەیە، كە یەكەم جارە كچە شازادەیەكی ئەو وڵاتە بەو شێوەیە دەربكەوێت.

گۆڤارەكە دوو وێنەی هەیفای بڵاوكردووەتەوە، كە یەكێكیان لەچكێكی بەشێوەیەكی نیوە بەسەریداوەو یەكێكیشی تریش لەناو ئۆتۆمبیلێكی كلاسیكی دەبینرێت.

هەبفا بۆ چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانی ئەو وێنانەی گرتووە، تێدا باسی لەوە كردووە، لەوڵاتەكەی كۆمەڵێك پارێزگاری لەسەر ژنان هەیە، بەڵام كار بۆ كەمكردنەوەی ئەو پارێزگارییە دەكرێت.

هـ ـ ح