ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی پوتین كۆشكی كرملن جێدەهێڵێت

عیراق

01/06/2018‌ 1670 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەتۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە، كە تێدا ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیا دەردەكەوێت.

ڤلادیمێر پوتین ماوەی پێشوو ئۆتۆمبیلێكی نوێی وەرگرت، كە لەجۆری لیمۆزین بووە، ئەوەش دوای ئەوەی خولی چوارەمی سەرۆكایەتی روسیای وەرگرتەوە.

لەگەڵ ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی سەرۆكی روسیا پێنج ئۆتۆمبیلی تری تایبەتی پاسەوانی سەرۆكایەتی دەبینرێت، كە بەشەقامێكی نزیك كۆشكی سەرۆكایەتی كرملن دەڕۆن.

ئۆتۆمبیلەكە لەچوارچێوەی پرۆژەی "كورتیج" دروستكراوە، كە یەكێكە لەئۆتۆمبیلە پێشكەوتووەكانی سەرۆكایەتی.

هـ ـ ح

بەپەلە