سەرۆكی ئۆسیتیای باشوور بانگهێشتی بەشار ئەسەد دەكات

جیهان

01/06/2018‌ 1224 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی ئۆسیتیای باشوور، بەشێوەیەكی فەرمی بانگهێشتی سەرۆكی سوریای كرد، بۆ سەردانیكردنی وڵاتەكەی.

رۆژنامەی "ئازفستیا"ی روسی بڵاویكردەوە، كە ئاناتۆلی بیبیلۆفی سەرۆكی كۆماری ئۆسیتیای باشوور بەشێوەیەكی فەرمی بانگهێشتی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریای بۆ وڵاتەكەی كردووە.

سەرۆكی ئۆسیتیای باشوور لەرێگەی باڵوێزخانەی وڵاتەكەی لەسوریا بانگهێشتەكەی خستووەتە بەردەم بەشار ئەسەد ، كە تائێستا وەڵامی بانگهێشتەكەی نەداوەتەوە.

هاوكات ئاژانسی "سانا"ی فەرمی سوری بڵاویكردەوە، كە وەزارەتی دەرەوەی سوریا تاوتوێی بانگهێشتەكە دەكات‌و دواتر بڕیار لەبارەی سەردانەكەی دەدات بۆ ئەو وڵاتە.

هـ ـ ح