شارپرێس:
پزیشكه‌كانی ئوسترالیا هۆشداریده‌ده‌ن له‌وه‌ی، دابه‌زاندنی كێش به‌ڕێگه‌ی جۆره جیاوازه‌كانی چا بابه‌تێكه دووره له‌ڕاستی پزیشكیه‌وه.
به‌گوێره‌ی پزیشكه‌كانی ئوسترالیا كه توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی جۆره جیاوازه‌كانی چا، رۆڵی له‌دابه‌زاندنی كێشدا كردووه، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه چا ده‌توانێت سیستمێكی خواردنه‌وه‌ی ته‌ندروست دابین بكات، به‌ڵام نابێته هۆی دابه‌زاندنی كێش وه‌ك زۆر كه‌س بۆچونیان وایه.
پرۆفیسۆر كین هارڤی له‌زانكۆی ته‌ندروستی و پزیشكیی گشتی له‌زانكۆی مۆناش ده‌ڵێت، "هیچ ڕاستییه‌ك له‌وه‌دا نیه كه چا یارمه‌تیده‌ربێت بۆ دابه‌زاندنی كێشی زیاده‌ی له‌ش".
پرۆفیسۆر هارڤی ڕێنمایشده‌دات له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێشیان دابه‌زێنن، پاره‌كانیان به‌كڕینی ئه‌و خواردنه‌وه ناته‌ندروست‌و گوماناویانه به‌هه‌ده‌ر نه‌ده‌ن، كه به‌ناوی دابه‌زاندنی كێشه‌وه دروستكراون، داواشده‌كات خه‌ڵكی ڕاهێنانی وه‌رزشی زیاد بكه‌ن.
ڕ . ج