یەكەم كچە هونەرمەندی سعودی بەشداری فیلێمی ئەمریكی دەكات

هەمەڕەنگ

02/06/2018‌ 253 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەهد كامل، وەك یەكەم هونەرمەندی سعودی بەشداری فیلێك دەكات، كە فیلمەكە بەرهەمهێنراوی وڵاتی ئەمریكایە.

فیلمەكە لەپایتەختی سیسنەمایی ئەمریكا هۆلیوود بەرهەم دەهێنرێت‌و ناوی "Being"، كە لەدەرهێنانی دۆگلاس ولیامز.

بڕیارە فیلمەكە دوای بەرهەمهێنانی لەمساڵدا نمایش بكرێت، كە ئێستا كارەكانی بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە ئەمریكییەكە دەستیپێكردووە.

عەهد كامل دوای بەشداریكرددنی لەفیلمی سعودی "وجدە" ناوبانگی دەركرد، كە ئەو فیلمە لەدەرهێنانی هەیفا مەنسورە، سەركەوت بۆ قۆناغی كۆتایی بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئۆسكار لەمساڵدا.

عەهد كامل بڕوانامەی بەكالۆریۆس لەوێنەی جوڵاو هەیە، ئەوەش دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی پارێزەری، هەروەها دبلۆم لەبواری دەرهێنانیش لەئەكادیمییەی نیۆیۆرك بەدەستهێناوە.

هـ ـ ح