ڤیدیۆ.. دەركەوتنێكی چاوەڕواننەكراوی وەلید بن تەلال لەنووسینگەكەی

هەمەڕەنگ

02/06/2018‌ 707 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەركارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆییان بڵاوكردەوە، كە تێدا وەلید بن تەڵاڵ شازادەی سعودییە دەردەكەوێت.

لەگرتە ڤیدیۆییەكە دەردەكەوێت، كە وەلید بن تەڵاڵ لاسایی یەكێك لەكچە فەرمانبەرەكانی لەنووسینگەكەی دەكاتەوە، كاتێك داوای وێنەگرتنی لێدەكات.

هەر لەگرتە ڤیدیۆییەكە ئەوەش دەردەكەوێت، كە ئەو شازادەیەی سعودییە دەڵێت: "وێنەم بگرە، وێنەكەم شتێكی جوان دەردەچێت".

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی رابردوو لەسەر پرسی گەندەڵی دەسەڵاتی سعودییە وەلید بن تەڵاڵی دەستبەسەركردو بۆ ماوەیەك بەدەستبەسەری مایەوە.

هـ ـ ح