شازادە هاری و میگان ماركڵ دیارییەكی 9 ملیۆن دۆلاری رەتدەكاتەوە

هەمەڕەنگ

02/06/2018‌ 554 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خانەوادەی شاهانەیی ئەو دیارییانەیان رەتكردووەتەوە، كە بۆ شازادە هاری‌و میگان ماركڵ هاتوون، ئەوەش بەهۆی پرۆسەی هاوسەرگیرییەكەیان.

دیارییەكان لەلایەن كۆمەڵێك كۆمپانیاوە نێدراوە بۆ خانەوادەی شاهانەیی بەریتانیا، كە بەهاكەی 7 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی بووە، ئەوەش دەكاتە 9.3 ملیۆن دۆلار.

كۆمپانیاكان زیاتر بۆ بواری بازرگانی‌و ریكلامكردن، ئەو دیارییانەیان بۆ خانەوادەی شاهانەیی ناردووە، لەدوای ئەوەی رۆژی 19ی مانگی رابردوو شازادە هاری‌و میگان ماركڵ هاوسەرگیرییان كرد.

دیارییەكان دیاری گران بەها بوون‌و زۆربەی زۆریشیان لەهەرە كوالییەتی باش بوون لەبوارە جوازەكانی خزمەتگوزاری.

هـ ـ ح